دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات

 
رووداو دیجیتاڵ

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بەردەوامە، پەرلەمانتاران دەنگیان دا و دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.
 
کەمێک پێش ئێستا خوێندنەوەی دووەم بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرا.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی، دوو بڕگەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە خوێندنەوەی دووەم بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و راپۆرت و گفتوگۆی پەرلەمانتاران سەبارەت بە پڕۆژەی پشووە فەرمییەکان بوو، کۆتاییان هات و تەنیا هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ماوە.
 
بەپێی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بەربژێرەکان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بریتین لە هەریەکە لە سالم عیساوی، تەلال زوبەعی، عامر عەبدولجەبار و مەحموود مەشهەدانی.