چەکدارانی داعش دەچنە ناو بێجی

رووداو - بێجی

چەکدارانی داعش دەچنە ناو بێجی و سوپای عێراقیش دەڵێ شەڕ بەردەوامە.

 پەیجەکانی داعش ڤیدیۆیەک بڵاودەکەنەوە و دەڵێن چەکدارەکانیانن لە ناو بێجی.

سوپای عێراقیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە شەڕێکی قورس بەڕێوە دەچێ، بەڵام دڵنیایی دەدەن کە پاڵاوگەی بێجی پارێزراوە لەلایەن سوپاوە.