لە 15 مانگی رابردوو عێراق 28 تۆن زێڕی هاوردە کردووە
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداوی رووداو، لە 15 مانگی رابردوودا لە عێراق زیاتر لە 28 تۆن زێڕ هاوردەکراوە و داهاتەکەشی زیاتر پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە. هاوکات لە 8 مانگی ئەم ساڵیشدا زیاتر لە 2400 کیلۆ زێڕ لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە هاوردەکراوە.
بڕ و داهاتی هەناردەکردنی زێڕ لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و نەجەف لە ماوەی 2023-10-01 بۆ 2024-12-31 بەم شێوەیە بووە:
مانگی 10ـی 2025
بەغدا: 1,873 کیلۆگرام
داهات: 374,600,000 دینار
مانگی 11
نەجەف: 1,538 کیلۆگرام
داهات: 307.600 ملیۆن دینار
مانگی 12
بەغدا: 505.418 کیلۆگرام
نەجەف: 54.644 کیلۆگرام
داهات: 101,083,600 دینار
مانگی 01ـی 2024
بەغدا: 641.303 کیلۆگرام
داهات:122,989,725 دینار
مانگی دووەم
بەغدا:1,037 کیلۆگرام
داهات:198,973,100 دینار
مانگی سێیەم
بەغدا: 1,320.853 کیلۆگرام
داهات: 254,533,100 دینار
مانگی چوارەم
بەغدا:958.157 کیلۆگرام
داهات: 181,793,900 دینار
مانگی پێنجەم
بەغدا:1,765.274 کیلۆگرام
داهات: 340,036,050 دینار
مانگی شەشەم
بەغدا:1,838.921 کیلۆگرام
داهات: 357,119,200 دینار
مانگی حەوتەم
بەغدا: 1,496.386 کیلۆگرام
داهات: 286,227,200 دینار
مانگی هەشتەم
بەغدا: 2,669, کیلۆگرام
داهات: 525,270,600 دینار
مانگی نۆیەم
بەغدا: 1,996.577 کلیۆگرام
داهات: 387,041,375 دینار
مانگی دەیەم
بەغدا: 933.379 کیلۆگرام
نەجەف:968.434 کیلۆگرام
داهات: 378,182,600 دینار
مانگی یازدەیەم
بەغدا: 3,470.190 کیلۆگرام
نەجەف: 1,068.434کیلۆگرام
داهات: 852,659,200 دینار
مانگی دوازدەیەم
بەغدا: 3,377.154 کیلۆگرام
نەجەف: 892.236 کیلۆگرام
داهات: 868,360,600 دینار
کۆی گشتیی کێش و داهات بەمشێوەیە بووە:
کێش: 28 تۆن و 298 کیلۆ و 82 گرام زێڕ.
داهات: پێنج ملیار و 536 ملیۆن و 470 هەزار و 250 دینار
زێڕ، تەنیا لە فڕۆکەخانەکانەوە هاوردە دەکرێت، لە هەرێمی کوردستان، فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی، بوونەتە دەروازەی هاوردەکردنی زێڕ، بەڵام لە سلێمانی، بەهۆی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕوویاندا، تەنیا لە ئیماراتەوە زێڕ هاوردە دەکرێت.
دوو جۆر زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، زێڕی وەبەرهێنان و زێڕی جوانی یان خۆڕازاندنەوە. حاجی سەعد، کە زێڕنگرێکی شاری هەولێرە دەڵێت، خەڵک هەیە تەنیا بۆ هەڵگرتن زێڕ دەکڕێت.
ناوەندی هاوردەکردنی زێڕ بۆ هەرێمی کوردستان، ئیمارات (دووبەی) و تورکیایە. بە گوتەی ئەو زێڕنگەرە، زێڕی هیندی، مالیزی و ئیتاڵیش لە ئیماراتەوە هاوردە دەکرێت.
سەرهەنگ کەمال محەممەد، بەرپرسی هۆبەی پشکنین و مۆڵەتی خشڵ لە بەڕێوبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆریی سلێمانی. بە تۆڕی میدیایی گوت، "لە هەفتەیەکدا دوو کاروان (رحلە) زێڕ لە رێی فڕکەخانەی سلێمانییەوە هاوردە دەکرێت، پێش ئەوەی بخرێتە بازاڕەوە، دەپشکنرێت، ئەگەر دەرنەچێت دەگەڕێندرێتەوە."
سەرهەنگ کەمال دەڵێت، ئەم ساڵ کڕین و هاوردەی زێڕ "زۆر زۆر کەم بووە"، کێشەی مووچە و گرانبوونی لە بازاڕی جیهان، هۆکاری کەمبوونەوەی هاوردەیە.
لە 8 مانگی ئەم ساڵدا ئەوەندەی مانگی یەکی پار زێڕ هاوردە نەکراوە
بە گوێرەی ئەو ئامارە فەرمییەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، ساڵی رابردوو زۆرترین بڕی زێڕی هاوردەکراو لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە مانگی یەکدا بووە کە 3582 کیلۆ بووە و کەمترینی مانگی 11 بووە کە 339 کیلۆ زێڕ بووە؛ مانگی 12 ساڵی رابردووش 347 کیلۆ بووە.
بەڵام بە گوتەی سەرهەنگ کەمال محەممەد، لە هەشت مانگی ساڵی 2025دا، تەنیا 2437 کیلۆ هاوردە کراوە.
سەرهەنگ کەمال گوتیشی، بەهۆی گرانییەکەیەوە خواست لە زێڕ کەمبووەتەوە و ئەوانەی ئێستا ژیانی هاوژینی پێکدەهێنن بەهۆی گرانی نرخەوە زێڕی کەمتر دەکڕن.
ساڵی 2024، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە 12 هەزار و 926 کلیۆ زێڕ هاوردەکراوە و پشکنینی بۆ کراوە.
لەبارەی هاوردەکردنیشەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر، هەندرێن وەرتی، گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای زێڕنگەران، رۆژی پێنجشەممە، 06-03-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هیچ داتا و ئامارێکمان لەبارەی هاوردەکردنی زێڕ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نییە."