رێژەی بەشداریی ژن لە دەنگدان؛ دهۆک یەکەم و مەیسان کەمترین بووە

 
رووداو دیجیتاڵ
 
دهۆک لە رێژەی بەشداری ژنان لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، یەکەمی سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بووە کە 47.3%ی ئەوانەی بەشدارییان کردووە لەو پارێزگایە دەنگدەری ژن بوون. پارێزگای مەیسان لە ریزبەندیی کۆتاییدا کەمترین رێژەی بەشداری ژنانی هەیە کە 38.7%ی دەنگدەرانی بووە.
 
بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 54.3%ی ئەوانەی دەیانتوانی دەنگ بدەن و کارتی بایۆمەترییان هەبووە، بەشدار بوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەم.
 
بەگوێرەی ژمارە و رێژەی دەنگدانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە 17ی تشرینی دووەم کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاوی کردووەتەوە، لە دهۆک 295 هەزار و 692 ژن بەشدارییان لە دەنگدان کردووە کە 47.3%ی تێکڕای ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاکە بوون.
 
کەرکووک لە ریزبەندی دووەم بووە، 279 هەزار و 795 ژن دەنگیان داوە کە 44.9%ی تێکڕای ژمارەی ئەو کەسانە بووە کە لەو پارێزگایە دەنگیان داوە.
 
لە پارێزگای هەولێر ژمارەی ئەو ژنانەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردووە 354 هەزار و 527 ژن بوون کە 44.2%ی بەشداربووانی دەنگدان بووە. لە سلێمانی 326 هەزار و 587 ژن دەنگیان داوە کە 43.9%ی بەشداربووانی دەنگدانی پارێزگاکەی کردووە.
 
12 ملیۆن و سێ هەزار و 143 دەنگدەر بەشدارییان لە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد لە کۆی 21.4 ملیۆن کە دەیانتوانی بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بکەن.
 
رێژە و ژمارەی بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنی سەرجەم پارێزگاکان:
 
بەغدا
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 847446
39.7%ی دەنگدەران
 
هەولێر
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 354527
44.2%ی دەنگدەران
 
ئەنبار
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 273242
39.2%
 
بەسرە
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 331206
40%
 
دیوانیە
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 143727
41.6%
 
موسەنا
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 111296
44.4%
 
نەجەف
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 145835
40.4%
 
بابل
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 226972
40.3%
 
دهۆک
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 295692
47.3%
 
دیالە
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 251610
41.9%
 
زیقار
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 215420
40%
 
سەلاحەدین
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 242820
40.5%
 
کەربەلا
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 126465
39.9%
 
کەرکووک
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 279795
44.9%
 
واست
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 154697
42%
 
سلێمانی
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 326587
43.9%
 
مەیسان
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 99607
38.7%
 
نەینەوا
ئەو ژنانەی دەنگیان داوە: 571746
42.1%