عەلی سیستانی رۆژی شەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرد
رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان دەڵێت، رۆژی شەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "رۆژی هەینی تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆزە و رۆژی شەممە، 21-3-2026، یەکەم رۆژی مانگی شەوال و جەژنی رەمەزانە بۆ ساڵی 1447ی کۆچی."
هەروەها لە ئێرانیش رۆژی شەممە، 21ی ئادار وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکراوە.
لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان و زۆرینەی وڵاتانی ناوچەکە، رۆژی هەینییان وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکردووە.