بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سەلاحەدین بۆردوومان کرا

 
رووداو دیجیتاڵ

بارەگایەکی لیوای شەشی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین بۆردوومان کرا.
 
یاسین داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر پێگەیەکی لیوای شەشی حەشدی شەعبی لە قەزای تکریتی پارێزگای سەلاحەدین رووبەڕووی بۆردوومانێکی ئاسمانی بووەتەوە."
 
سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکە کەمێک لەمەوبەر  روویداوە و تیمەکانی فریاکەوتن بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون .
 
لیوای شەش سەر بە کەتایبەکانی (جندولئیمام)ـە بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد ئەسەدی.