سەدر داوا لە خێڵەکانى عێراق دەکات پاڵپشتیى غەززە بکەن
رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر داوا لە خێڵەکانى عێراق دەکات، پاڵپشتى شارى غەززەى فەلەستین بکەن و دەڵێت، "متمانەم بەوەیە کە بە هەستێکى بەرپرسیارانەوە پشتى فەلەستنییەکان بگرن."
19ى تشرینى دووەمى 2023، موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە راگەیێندراوێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس، هیوا دەخوازێت کە خێڵەکانى عێراق دەنگێکى بەرزیان هەبێت لە پێناو سەرخستنى شارى غەززەى فەلەستین، وەک چۆن پێشتر لە شۆڕشى بیست دا جێگە پەنجەیان دیار بوو.
موقتەدا سەدر ئاماژە بەوەش دەکات کە "متمانەى بە خیڵ و سەرۆک خێڵەکاکان هەیە کە بەهەستێکى بەرپرسیارانە پاڵپشتیى فەلەستینییەکان بکەن".
ئەو داوایەى سەدر لە خێڵەکانى عێراق لەکاتێکدایە کە 44 رۆژە شەڕ لە نێوان سوپاى ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماسى فەلەستینى دەستپێکردووە و لەلایەنى فەلەستینى 12 هەزار و 300 کەس کوژراون و لە لایەنى ئیسرائیلیش 1200 کەس کوژراون.
13ـی تشرینى یەکەمى 2023 لەسەر داواى موقتەدا سەدر لە گۆڕەپانى تەحریر لە بەغدا خۆپێشاندان بۆ پاڵپشتى لە فەلەستین و شارى غەززە ئەنجامدرا.