لە نەجەف خۆپێشاندەران سەنتەری ڤیزای تورکیایان داخست

 
رووداو دیجیتاڵ

دوای تۆپبارانی گوندی پەرەخی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە نەجەف ژمارەیەک خۆپێشاندەر وەکو دەربڕینی ناڕەزایی چوونە سەر باڵەخانەی سەنتەری ڤیزای تورکیا لەو شارە و سەنتەرەکەیان داخست و ئاڵای تورکیایشیان لەسەر باڵەخانەکە هێنایە خوارەوە.
 
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، ژمارەیەک خۆپێشاندەر وەکو کاردانەوەیەک دوای تۆپبارانی گوندی پەرەخ چوونە سەر باڵەخانەی سەنتەری پێدانی ڤیزای تورکیا لە شاری نەجەف و سەنتەرەکەیان داخست و ئاڵای تورکیاشیان لەسەر باڵەخانەی سەنتەرەکە هێنایە خوارەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 20-07-2022 کاژێر 13:30 تۆپبارانی شوێنێکى گەشتیارى لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرا و بەهۆیەوە نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 23ى دیکەش برینداربوون.