زیندانییەکی هەڵاتوو لە بابل دەستگیرکرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنەوەی یەکێک لەو زیندانییانەی راگەیاند کە لە زیندانیی (رەشاد) لە پارێزگای بابل هەڵاتبوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، "هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای بابل، یەکێک لە هەڵاتووەکانی زیندانیی رەشادی دەستگیرکردەوە."
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بابل باس لەوە دەکات، گەڕان بۆ دەستگیرکردنەوەی هەڵاتووەکەی دیکە بەردەوامە و هەموو رێکارە یاساییەکان دەگیرێنەبەر، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
دوێنێ هەینی دوو زیندانی رایان کرد. یەکێکان بە تۆمەتی کوشتن و ئەوی دیکەیان لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرا.
ئەو دوو کەسە لە دەرچەی هەوای زیندانییەکەوە خۆیان گەیاندبووە سەر بانی زیندانییەکە و لەوێوە رایانکردبوو.