بکوژی سەفا مەشهەدانی سزای لەسێدارەدان و زیندانیی تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا
رووداو دیجیتاڵ
دادگەی تاوانەکانی کەرخی بەغدا سزای لەسێدارەدان و زیندانیی تاهەتایی بەسەر بکوژی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدادا سەپاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، "تۆمەتبارەکە لە 15-10-2025 لە ناوچەی تارمییەی بەغدا بۆمبێکی چێندراوی لەژێر ئۆتۆمبێلی سەفا مەشهەدانی دانابوو کە بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. دادگەش بەپێی مادەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند."
دادگەی کەرخ سزای زیندانیکردنی تاهەتایی بەسەر هەمان تاوانباردا سەپاند، بەهۆی هەوڵدان بۆ کوشتنی چوار کەسی دیکە کە لە کاتی تەقینەوەکەدا کە لەگەڵ مەشهەدانیدا بوون و برینداربوون.
سەفا مەشهەدانی، جگە لەوەی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بوو، هاوکات بەربژێری هاوپەیمانیی سەروەری بوو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.