هۆشدارییەک لە ئەمریکاوە: رێگە بە دەستوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا نادەین
رووداو دیجیتاڵ
لە پەیامێکی تووند و رووندا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی "بە هۆشیارییەوە" چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات و رێگە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نادات دەستوەردانی تێدا بکات.
مارک ساڤایا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیویەتی، "چاوم لەوەیە لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق بکەم و لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکانی کۆببمەوە."
ساڤایا دەڵێت، "عێراق لە سێ ساڵی رابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە و هیوادارین لە مانگەکانی داهاتوودا بەردەوام بین لە بینینی ئەو پێشكەوتنە."
دیپلۆماتە متمانەپێکراوەکەی ترەمپ هۆشداریش دەدات و دەڵێت، "ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەین. با روون بێت کە ئەمریکا قبووڵ ناکات و رێگە نادات هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بکرێت."
ئەم پەیامە تووندە لە کاتێکدایە، لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەدوای دەنگدانەکەی 11ی تشرینی یەکەم بۆ هەڵبژاردنی 329 ئەندامەکەی پەرلەمانی فیدراڵی، لە هەوڵی پێکهێنانی کابینەی نوێدان؛ پڕۆسەیەک کە لە خولەکانی پێشوودا هەمیشە کاتێکی زۆری خایاندووە.
لە سیستمی پشکپشكێنەی عێراقدا، کە لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەعس لە ساڵی 2003ـەوە وەک نەریتێک هاتووەتە کایەوە، پێکهێنانی حکومەت زۆرجار چەندین مانگی دەوێ و پێویستی بە رێککەوتنی فرەلایەنە لەسەر پۆستە سەروەرییەکان کە سەرۆککۆمار بۆ کورد، سەرۆکوەزیران بۆ شیعە، سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننە دانراوە.
پەیامەکەی ئەمریکا بۆ کێیە؟
دەیان ساڵە، عێراق بووەتە گۆڕەپانی ململانێی بەوەکالەتی نێوان ئەمریکا و ئێران و پێکهێنانی حکومەت هەمیشە لەژێر کاریگەریی ئەم دوو نەیارەدا بووە.
سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەبێت هاوسەنگیی ناسکی نێوان بەرژەوەندییەکانیان رابگرێت.
ئێران نەوەک هەر هەژموونێکی بەرچاوی لە سیاسەتی عێراق هەیە، بەڵکو پاڵپشتیی گرووپە چەکدارەکانی وڵاتەکەش دەکات کە دەسەڵاتیان لە رووی سیاسی و داراییەوە گەشەی کردووە.
لە کاتێکدا هەژموونی هەرێمیی ئێران کەم دەبێتەوە، ئامانجی ئەوەیە دەسەڵاتی خۆی لە عێراقدا بپارێزێت و بازاڕی وڵاتەکە بۆ بەرهەمی ئابوورییە پەککەوتووەکەی بە کراوەیی بهێڵێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، واشنتن دەیەوێ هەژموونی تاران کەمبکاتەوە و گوشار لە بەغدا دەکات بۆ چەککردنی ئەو گرووپانەی ئێران پاڵپشتییان دەکات، کە بەشێکیان وەک گرووپی تیرۆریستی پۆلێنکراون.
سەرەڕای ئەوەش، بەشێک لەو گرووپانە کورسییان لە پەرلەمان هەیە و رەنگە لە حکومەتیشدا هەبێت.