بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوەکانی ئاوی شارەبان بەدەستی کوڕەکەی کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوەکانی ئاوی شارەبان (مقدادیە) بە دەستی کوڕێکی کوژرا.
 
پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21-12-2025، کوڕێک لە قەزای میقدادیە باوکی خۆی کوشت کە بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوەکانی ئاوی میقدادیە بوو.
 
عەمید هەیسەم سەلمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هاشم زەینی، بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوەکانی ئاوی میقدادیە، لەلایەن کوڕەکەیەوە بە دەمانچە کوژراوە."
 
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە گوتیشی: "کوڕەکەی نەخۆشیی دەروونیی هەیە و ئێستا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە."