نەوزاد هادی: لە بەرژەوەندیی د. فوئاد حوسێن لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆککۆمار کشامەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەربژێرێکی پۆستی سەرۆککۆمار لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لە بەرژەوەندیی بەربژێرێکی دیکەی حیزبەکەی لە کێبڕکێکە کشاوەتەوە.
نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 24-01-2026 رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کشاوەتەوە.
یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق 29-12-2025 بەڕێوەچوو. بەگوێرەی دەستووری عێراق، دوای یەکەم کۆبوونەوە دەبێ لە 30 رۆژدا سەرۆککۆماری نوێ هەڵبژێردرێ کە 28ـی ئەم مانگەیە.
جگە لە چەند بەربژێرێک کە لەژێر ناوی "سەربەخۆ" خۆیان تۆمار کردووە، ئێستا دوو بەربژێری فەرمی پارتی و یەکێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عیراق هەن؛ هەریەکە لە نزار ئامێدی لە یەکێتی و فوئاد حوسێن لە پارتی.
دەقی راگەیێندراوەکەی نەوزاد هادی:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
لەسەر فەرمانی رێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی و متمانەی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەربژێرکردنمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار[ـی عێراق] کە مایەی شانازی و سەربڵندیمانە ئەو متمانەیە، لەپیناو بەرژەوەندی گشتیی و پاڵپشتیکردنی بەربژێرمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار برای بەڕێز د.فوئاد حوسێن بڕیاری خۆ کشاندنەوەمان دا.
لەگەڵ رێز و خۆشەویستیمان
نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان