حەشدی شەعبی کوژرانی 15 چەکداری خۆی لە ئەنبار راگەیاند
رووداو دیجیتاڵ
دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و 14 چەکداری دیکەی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا راگەیاند، کە بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو هێزەی لە پارێزگای ئەنبار کردووەتە ئامانج.
سێشەممە 24ی ئاداری 2026، دەستەی حەشدی شەعبیی عێراق ناوی 14 چەکداری ئەو دەستەیەی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ئەنبار کوژران. بەگوێرەی دەستەکە، ئەو چەکدارانەیان لە بۆردوومانێکی بارەگای ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کوژراون.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "زیاتر لە 20 چەکداری حەشدی شەعبی لەو بۆردوومانەدا بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەنبار و تەندروستیی هەندێکیان ناجێگیرە. لە شوێنی بۆردوومانەکەش گەڕان بەردەوامە بەدوای چارەنووسی چەکدارانی دیکەی حەشدی شەعبی، کە گومان دەکرێت لەژێر داروپەردووی بارەگا بۆردوومانکراوەکەدا بن."
بەگوێرەی دەستەی حەشدی شەعبی، لەو بۆردوومانەدا جگە لە 14 چەکداریان، سەعد بەعێجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار کوژراوە.
بڕیارە کوژراوانی ئەو بۆردوومانە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەغدا رێوڕەسمێکی بەخاکسپاردنیان بۆ رێکبخرێت.
لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتەوە، گرووپە چەکدارە شیعەکان و سوپای ئەمریکا لە عێراق هێرش دەکەنە سەر یەکدی.
ناوى کوژراوانى حەشدى شەعبی لە بۆردوومانەکەى ئەنبار:
1- سەعد بەعێجی
2- محەممەد فازڵ محەممەد
3- کەرارحەیدەر شاغی
4- زیا سالم مووسا
5- جەودەت کازم هیلال
6- یوسف حوسێن قەیسەر
7- فەیسەڵ تورکی جابر
8- ئەحمەد محەممەد جەسیم
9- زەفار خزەیر شەزەر
10- ئەحمەد حامد سەعدوون
11- زەینلعابدین عیماد عەبوود
12- حەسەن محەممەد سامر
13- حوسێن فازڵ عەلی خان
14- ئیحسان سەلیم ئیسماعیل
15- هەیسەم محەممەد مەتەر