'حسحس' دەستگیرکرا

رووداو دیجیتاڵ

تیکتۆکەری بەنێوبانگی عێراقی ناسراو بە "حسحس"، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەستگیرکرا.
 
رۆژی شەممە، عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی رووداوی راگەیاند، "هێزە ئەمنییەکانمان تۆمەتبار حوسام ئەمیر، ناسراو بە "حسحس"یان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی نەشیاو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرد."
 
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند، "تۆمەتبار حوسام ئەمیر، لەلایەن دادگەی کەرخەوە بڕیاری دەستگیرکردنی دەرکرابوو، بەڵام لە سەفەر بوو لە دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستگیرکرا."
 
حوسام ئەمیر، ناوسراو بە "حسحس"، یەکێک بوو لە کەسە دیارەکانی سۆشیاڵ میدیا، بەتایبەتی لە پلاتفۆرمی تیکتۆک، کە لایڤ و ڤیدیۆکانی ملیۆنان بینەریان هەبوو.
 
حوسام ئەمیر، ساڵی 1996 لە شاری فەللـوجەی ئەنبار لەدایکبووە.