بە باڵۆن حەبی کپتاگۆن دەگوازرێتەوە نێو عێراق
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیى هەواڵگریى سەربازى سەر بە وەزارەتى بەرگریى عێراق، دەستی بەسەر 245 هەزار دەنک حەبی کاپتاگۆندا گرت، کە هەوڵدراوە لە رێگەی باڵۆنەوە بگوێزرێتەوە.
وەزارەتى بەرگریى عێراق لە راگەیێنراوێکدا 24ى ئەیلوولى وردەکاریی دەستگرتن بەسەر بڕە حەبەکەی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەى راگەیێنراوەکە ئەو حەبانە خراونەتە نێو باڵۆنەوە هەوڵدراوە لە وڵاتێکی دراوسێ و لە رێگەى بیابانى پارێزگاى ئەنبارەوە بهێنرێتە نێو عێراقەوە.
ئەو وەزارەتە هەوڵى گواستنەوەى ئەو حەبانەى بە "رێگەیەکى نوێ" ناوبردووە و ئاماژ بەوەداوە، پرۆسەى پوچەڵکردنەوەى ئەو هەوڵە لەلایەن هەواڵگریى سەربازى سوپاوە سێ رۆژى خایاندووە.
ماددە هۆشبەرەکان کراونەتە نێو جانتاوە و بە چوار باڵۆن هەوڵى گواستنەوەیان دراوە، لە رێگەى جى پێ ئێس-وە شوێنى هەڵدان و نیشتنەوەى باڵۆنەکان دیاری کراوە.