رۆژی 27ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 27-01-2026 تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
 
پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە. تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون. پارتی فوئاد حوسێن و یەکێتییش نزار ئامێدیی بەربژێر کردووە.
 
رۆژی هەینی 23ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دوایین لیستی ناوی ئەو بەربژێرانەی بڵاوکردەوە کە کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکەن. لیستە نوێیەکە ناوی 19 کەسایەتی لەخۆدەگرێ، ئەمەش دوای ئەوەی دادگەی فیدراڵی تانەی چوار بەربژێری دیکەی پەسند کرد.
 
لیستی کۆتایی بەربژێرە پەسندکراوەکان:

بەپێی راگەیێندراوەکە، ناوی ئەو 19 بەربژێرەی کە سەرجەم مەرجە یاساییەکانیان تێدایە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بریتین لە:
 
- شوان حەوێز فەریق نامیق
 
- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد
 
- حوسێن تەها حەسەن محەممەد شنگالی
 
- نەجمەدین عەبدولکەریم حەمە کریم نەسروڵڵا
 
- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
 
- سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی
 
- سەباح ساڵح سەعید
 
- عەبدوڵڵا محەممەد عەلی زاهیر عەلیاوی
 
- لـەتیف محەممەد جەمال رەشید
 
- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حلیوی
 
- نزار محەممەد سەعید محەممەد
 
- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود تایمز
 
- فوئاد محەممەد حوسێن
 
- موسەننا ئەمین نادر
 
- نەوزاد هادی مەولوود
 
- خالید سدیق عەزیز محەممەد
 
- ئازاد مەجید حەسەن
 
- رافع عەبدوڵڵا حەمید مووسا
 
- سالم حەواس عەلی ساعدی