لە میسان باوکێک کچە 13 ساڵەکەى دەکوژێت و تەرمەکەى دەشارێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پارێزگاى میسان پیاوێکیان دەستگیرکرد کە کچە 13 ساڵانەکەى کوشتووە، بۆ شاردنەوەی تاوانەکەشی تەرمی کچەکەی لە شوێنێکی نادیار شاردووەتەوە.
رۆژی 25ى تشرینى یەکەمى 2023، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاى میسان لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى پیاوێکى راگەیاند، کە بەر لە چوار رۆژ کچە 13 ساڵانەکەی خۆی کوشتووە.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو پیاوە بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی، تەرمی کچەکەی لە ناوچەیەکی قەزاى قەلعەى سەر بە پارێزگاى میسان خستووەتە ژێر گڵەوە.
پۆلیسی میسان دەڵێت، ئەو پیاوە دوای دەستگیرکردنی، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بە تاوانەکە ناوە و گوتوویەتی، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی، کچەکەی کوشتووە.