بەریتانیا بڕیارێك لەبارەی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی عێراق دەردەكات

رووداو- هەولێر

بەریتانیا پارەی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی عێراق بۆ 97 دۆلار کەمدەکاتەوە و لە ئەمڕۆ چوارشەممەشەوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت.

سایمۆن کۆلێس ، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە بەیاننامەکەدا رایدەگەیەنێ، لە ئەمڕۆ 26-3-2014 تێچووی پارەی پێدانی ڤیزای بەریتانی بە هاونیشتمانیانی عێراقی کەمدەکرێتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، پێدانی ڤیزای بەریتانی لە 400 دۆلار بۆ 97 دۆلار کەمدەکرێتەوە، کە بەمەش 76% تێچوونی ڤێزای بەریتانی بە هاونیشتمانیانی عێراق کەمدەکرێتەوە.

کەمکردنەوەی ئەو بڕە زۆرە پارەی ڤیزا بۆ گەشتکردنی بەریتانیا هەنگاوێکی گرنگە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاونیشتمانیانی عێراق بەمەبەستی داواکردنی ڤیزای بەریتانیا تاوەکو سەردانی بکەن.