بەسرە، کەرکووک و دووزخورماتوو لە لیستی گەرمترین شوێنەکانی جیهاندان

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بەسرە دووەم و کەرکووک دەیەم گەرمترین شوێنەکانی جیهان بوون. 
 
11 لەو شوێنانەی کە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمایان لە سەر ئاستی جیهان تۆمارکردووە، لە عێراق و باشووری کوردستانن. 
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی ئێلدۆرادۆی ئەمریکی، ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە کە گەرماکەی 51.1 پلەی سیلیزی بووە، دووەم گەرمترین شوێنی سەر رووی زەوی بووە لە دوای شاری ئەهوازی پارێزگەی خوزستانی ئێران کە پلەکەی 51.2 بووە.
 
واتە بەسرە 4 پلە لە هەولێر گەرمتر بووە. 
 
لیستی 15 گەرمترین شوێنەکانی جیهان بەم شێوەیەیە:
 
1: ئەهواز لە خوزستانی ئێران: 51.2°C
 
2: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە لە عێراق: 51.1°C
 
3: ئومیدیە لە خوزستانی ئێران: 50.6°C
 
4: نێوەڕاستی بەسرە: 50.3°C
 
5: ناسرییە لە پارێزگەی زیقار: 50.3°C
 
6: کوەیتی پایتەختی کوەیت: 50.2°C
 
7: ئابادان لە خوزستانی ئێران: 50°C
 
8: عەمارە لە پارێزگەی مەیسان: 49.7°C
 
9: حیللـە لە پارێزگەی بابل: 49.5°C
 
10: کەرکووک: 49.5°C
 
یازدەیەم: بەدرە لە پارێزگەی واست: 49.4°C
 
12: شاری دیوانییەی پارێزگەی دیوانییە: 49.4°C
 
13: شاری هیت لە پارێزگەی ئەنبار: 49.3°C
 
14: کووت لە پارێزگەی واست: 49.3°C
 
15: دووزخورماتوو لە پارێزگەی سەڵاحەدین: 49.2°C