لە بەسرە ئاگر لە کێڵگەیەکی نەوت دەکەوێتەوە؛ گیانلەدەستدان و بریندار هەن
رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە کێڵگەیەکی نەوت لە بەسرە کەوتەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەندازیارێکی کێڵگەکە گیانی لەدەستداوە و 25 کرێکاریش بریندارن.
نواس سەباح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە (26ی تشرینی یەکەمی 2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەقینەوەیەک لە توربینێک لە کێڵگە نەوتییەکانی زوبێر پارێزگای بەسرە روویداوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق گوتی، "تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە."