نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا، سەرەتا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، دواتر بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، هاوپەیمانیی پێکهێنەری حکومەتی عێراقە بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بابەتی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە کە پشکی سووننەیە. هەڵکەوت عەزیز دەڵێ "چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر ناوێک رێکبکەون بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان."
پێشتر بۆچوونی کورد و شیعەش وا بوو، کە سوننە لەنێو خۆیاندا لەسەر ناوێک رێکبکەون، بەڵام تائێستا سەرکردە سیاسییەکانیان ناکۆک بوون لەسەر دەستنیشانکردنی کەسێک.
پێنج پرسی سەرەکی هەن کە نێچیرڤان بارزانی لەپێناو چارەسەرکردنیان دەچێتە بەغدا؛ خۆی دەڵێت: "گەشبینم و گەشبینيی من لە خۆڕاگری و فرەتوانایيی خەڵکی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت". pic.twitter.com/SCV9GX5STd
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 27, 2024