هاوژینى عەلى سیستانى کۆچى دواییکرد

رووداو دیجیتاڵ
 
هاوژینى عەلی سیستانی، مەرجەعى باڵاى شیعەکانی عێراق کۆچى دواییکرد و بڕیارە دووشەممە 29ى ئەیلوول رێوڕەسمى بەخاکسپاردنى لە نەجەف بەڕێوەبچێت.
 
 میدیاى فەرمیى عێراق، ئەمشەو 28ى ئەیلوول هەواڵى کۆچى دوایی هاوژینى عەلى سیستانی بڵاوکردەوە.
 
بڕیارە کاژێر 9:00ی بەیانیی دووشەممە، 29ى ئەیلوول، رێوڕەسمى بەخاکسپاردنى تەرمەکەى لە مزگەوتى شێخ تووسى لە شارى نەجەف بەڕێوەبچێت.
 
رۆژانى دووشەممە و سێشەممە دیاریکراوە بۆ پرسەى هاوژینەکەى عەلى سیستانی کە لە مزگەوتى خەزرا لە نەجەف دەبێ.