وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی رانەگەیێندراو گەیشتە عێراق
رووداو - هەولێر
لە سەردانێكی رانەگەیێندراودا، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.
تاوەکو ئێستا هیچ وردەکاری و زانیارییەک سەبارەت بە سەردانەکەی پۆمپەیۆ ئاشکرا نەکراوە، بەڵام کەمتر لە 24 کاژێر دێت لەدوای هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی کەی وان لە کەرکووک.
شەوی رابردوو بە گولە هاوەن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی کەی وەن و کارمەندێکی ئەمریکی نێو بنکە سەربازییەکە کوژراو. تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی لەو هێرشەی سەر بنکە سەربازییەکە رانەگەیاندووە.