سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران
رووداو دیجیتاڵ
سەرجەم گەشتەکانی ئاسمانی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا تاوەکو کاژێر 10ی ئەمشەو راگیراون.
رۆژی دووشەممە 29ی کانوونی دووەمی 2024، جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردووە و گوتی، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیراون.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق رەتیکردەوە لەبەر هۆکاری ئەمنی گەشتەکان راگیرابن.
جیهاد دیوان گوتی، "هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە راڕەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا چاکدەکرێتەوە، تاوەکو کاژێر 10ی ئەمشەو راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە بەردەوام دەبێت".