ژنێک لە کەرکووکەوە دەچێتە زیقار و لەلایەن براى هاوژینەکەیەوە دەڕفێندرێت
رووداو دیجیتاڵ
ژنێک لەگەڵ منداڵەکەى لە کەرکووکەوە دەچێتە زیقار و لەوێ لەلایەن براى هاوژینەکەیەوە دەڕفێندرێت و دەستدرێژیى سێکسی دەکاتە سەرى، لەدواى رۆژێک لە چاودێکریردنى، هێزە ئەمنیەکان رفێنەرەکە دەستگیر دەکەن.
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو ژنە لەگەڵ منداڵەکەیدا بە مەبەستی سەردانی کەسوکاریان چووەتە زیقار، بەڵام لەوێ لەلایەن براى هاوژینەکەیەوە رفێندراون و لە خانوویەکدا دەستبەسەر کراون.
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق رایگەیاندووە کە لەدواى ئەوەی زانیارییان لەسەر شوێنى رفێندراوەکە دەست کەوتووە، بۆ ماوەى رۆژێک چاودێریان کردووە و زانیویانە رفێنەرەکە چەکێک و نارنجۆکێکى بەدەستەوەبووە.
لەدواى رەخساندنى دەرفەت، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر خانووەکە، رفێندراوەکانیان رزگارکردووە و رفێنەرەکەیان دەستگیرکردووە.
لەدواى لێکۆڵینەوە و بە گوتەى ئەو دەزگایە، دەرکەوتووە کە رفێنەرەکە بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەرە و لە دواى رفاندنى هاوژینى براکەى دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەری.