سەدر بۆ کریستیانەکانى عێراق: نزا دەکەم ستەمتان لەسەر هەڵبگیرێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

موقتەدا سەدر بەبۆنەى سەرى ساڵى نوێوە پەیامێک ئاڕاستەى کریستیانەکانى عێراق دەکات و نزایان بۆ دەکات، ستەمیان لەسەر هەڵبگیرێت.
 
رۆژی 29ى کانوونى یەکەمى 2023، موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى سەدر لە نووسینێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بە بۆنەى سەرى ساڵى  زاینى پەیامێکى ئاڕاستەى کریستیانەکانى عێراق کرد.
 
لەپەیامەکەدا موقتەدا سەدر ئاماژەى بەوەداوە کە بەهۆى ئەوەى بەسەر کریستیانەکان هاتووە بەدەستى رێکخراوى داعش ناتوانن پیرۆزبایی لە کریستیانەکان بکەن و بە "ستەملێکراو" ناویان دەبات.
 
موقتەدا سەدر نزا دەکات کە ئارامى باڵ بکێشێت بەسەر کریستیانەکان و ستەمیان لەسەر هەڵبگیرێت لە سایەى عێراقێکى سەربەخۆ و دوور لە دواکەوتەیی و گەندەڵى.