ھێڵی ئاسمانیی تورکیا گەشتەکانی بۆ ھەولێر و بەغدا دەستپێدەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی تورکیا "Turkish Airlines" رایگەیاند، لە مانگی ئایاردا گەشتەکانی بۆ ھەولێر و بەغدا دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی نیسانی 2026، کۆمپانیاکە لە راگەیێندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە بەوەی بڕیاریانداوە لە مانگی ئایارەوە گەشتەکانیان بۆ ھەولێر و بەغدا، دەست پێبکەنەوە.
کۆمپانیاکە لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو رۆژی 8ـی ئایار گەشتەکانی ھاتن و چوون لە ئیستەنبووڵەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ئەنجامدەدەن.
بەپێی راگەیێندراوەکە، رۆژی 14ـی ئایار گەشتەکانی ھاتن و چوون لە ئیستەنبووڵەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، ئەنجام دەدرێن.
ھاوکات رۆژی 28ـی نیسانی 2026 کۆمپانیای پێگاسووس رایگەیاندبوو لە رۆژی 8ـی ئایار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە، گەشتەکانی بەرەو ئیستانبوڵ دەست پێدەکەنەوە.
بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل دژ بە ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکیا، پێگاسووس، ئانادۆڵو ژێت و SunExpress لە رۆژی 8ـی ئادارەوە هەڵوەشێندرابوون.