لە گەڕەکێکی فەلـلوجەی ئەنبار شەڕەتەقە روویدا و سێ برا کوژران


رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، شەڕەتەقە لەنێوان چەند ئامۆزایەکدا روویدا و 7 قوربانی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 30ـی ئابی 2025، محەممەد دەڕاجی، گوتەبێژی تەندروستیی ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە گەڕەکی زوباتی شاری فەلـلوجە لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و روودانی شەڕەتەقە لە نێوانیاندا، سێ کەس کوژران و چوار کەسی دیکە برینداربوون."
 
بە گوتەی محەممەد دەڕاجی، شەڕەکە لەنێوان ژمارەیەک ئامۆزادا بووە و کوژراوەکان سێ بران بە ناوەکانی، محەممەد کامیل، غانم کامیل و شامل کامیل.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆکارەکانی دەستپێکردووە و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون.