بەرپرسێکی تەقەدووم: حەلبووسی بەهێزترین بەربژێرە بۆ سەرۆکی پەرلەمان و چاومان لە سەرۆککۆماریشە

رووداو دیجیتاڵ

سەرکردەیەکی پارتی تەقەدووم رایدەگەیێنێت، محەممەد حەلبووسی بەهێزترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هاوکات پێیوایە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو "کاتی زۆری ناوێت" و دەشڵێت: "مافی خۆمانە داوای پۆستی سەرۆککۆمار بکەین."

ئوسامە راوی، سەرکردە لە پارتی تەقەدووم بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوای هەڵبژاردنەکان لایەنە براوەکانی سوننە لە چوارچێوەی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی" خۆیان رێکخستووەتەوە، کە خاوەنی نزیکەی 80 کورسیی پەرلەمانن.

ئەم ئەنجوومەنە نوێیە بۆ هەماهەنگی و یەکخستنی بڕیاری پێکهاتەی سوننەیە، کە لە هاوپەیمانییەکانی (عەزم، تەقەدووم، سەروەری، حەسم و جەماهیر) پێکهاتووە.

سەبارەت بە دابەشکردنی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (پەرلەمان بۆ سوننە، کۆمار بۆ کورد و ئەنجوومەنی وەزیران بۆ شیعە)، ئەو سەرکردەیەی تەقەدووم ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوە تەنیا "عورفێکی سیاسییە" نەک دەقێکی یاسایی یان دەستووری.

ئوسامە راوی دەڵێت: "سوننەکان خۆیان وەک دووەم هێزی سیاسیی وڵات لەدوای چوارچێوەی هەماهەنگی (شیعە) دەبینن، بۆیە مافی خۆیانە داوای دووەم پۆستی باڵا بکەن کە سەرۆککۆمارە، نەک ئەوەی پۆستی سێیەم (سەرۆکی پەرلەمان)یان بەسەردا بسەپێندرێت."

سەرەڕای تێبینییەکانیان لەسەر دابەشکاریی پۆستەکان، راوی جەخت دەکاتەوە کە تاوەکو ئێستا محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم "بەهێزترین بەربژێرە" بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و زۆرینەی لایەنە سوننەکان لەسەری کۆکن.

سەبارەت بە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ئەو بەرپرسەی تەقەدووم پێشبینی دەکات پرۆسەکە کاتی زۆر نەخایێنێت و لە چوارچێوەی وادە دەستوورییەکاندا بێت، هەرچەندە دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بە "ئەرکێکی قورس" ناودەبات.

راوی هۆکاری قورسیی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی بۆ بوونی گوشار و هاوسەنگیی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی گەڕاندەوە و گوتی: "یاریزانی نێودەوڵەتی هەوڵدەدات سەرۆکوەزیرانی داهاتوو لایەنگری گرووپە چەکدارەکان و وڵاتی دراوسێی رۆژهەڵات نەبێت، جگە لەوەی دۆخی ناوخۆش بوونی هاوسەنگیی زۆر دەسەپێنێت.