سەرچاوەیەک بۆ رووداو: پارتی شاخەوان عەبدوڵڵا لە بەربژێربوون دەکشێنێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی سەرچاوەیەک بۆ رووداو، پارتی شاخەوان عەبدوڵڵای لە بەربژێرکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کشاندەوە.
هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، پارتی فەرهاد ئەترووشی بۆ پۆستەکە بەربژێر دەکات.
رۆژی دووشەممە، سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی هەڵبژێردران. دواتر دوو گەڕی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کران و کەسیان دەرنەچوون.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە پارتی و رێبوار کەریم لە رەوتی هەڵوێست بەربژێر بوون، لە گەڕی دووەم رێبوار کەریم 156 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا 102 دەنگی بەدەستهێنا.
دوای دەنگۆی کشاندنەوەی شاخەوان عەبدوڵڵا باسی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەمی دەنگدانەکە دەکرێت.