حکومەتی سووریا 232 شەڕڤانی ئازادکرد
رووداو دیجیتاڵ
لەچوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشق، قۆناخێکی دیکەی ئازادکردنی شەڕڤانانی هەسەدە جێبەجێکرا، کە زیاتر لە 200 شەڕڤانی لەخۆگرتبوو.
رۆژی هەینی، 8ـی ئایاری 2026، حکومەتی سووریا 232 شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی ئازاد کرد کە ماوەی چەند مانگێک بوو لە زیندانەکانی سووریادا بوون.
ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری رووداو لە حەسەکەوە و لەنێو ئاپۆڕای پێشوازیکردن لە ئازادکراوەکانەوە رایگەیاند، چەندین ئۆتۆمبێل یەک لەدوای یەک گەیشتنە شارەکە و سەرجەم زیندانیکراوەکانیان گواستەوە.
کەسوکارەکانیان بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە ئازادکراوەکانیان لەئامێز دەگرت و دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕی.