شاندێکی مرۆیی لە رۆژئاوای کوردستانەوە دەچێتە حەلەب

 
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی مرۆیی کە پێکهاتوون لە دانیشتووانی شارە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان، بۆ پشتگیریکردن هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەچنە ئەو شارە.
 
کاژێر 11:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەشێکی شاندەکە کە پێکهاتوون لە دانیشتووانی شارە جیاوازەکانی حەسەکە، دربێسیێ، تل تەمر و عامودێ گەیشتوونەتە چوارێیانی پانۆراما لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.
 
بڕیارە کەمێکی دیکە بەشێکی دانیشتووانی قامشلۆ، دێرک، گرکێ لەگێ، تل کۆچەر، تل حەمیس، چل ئاغا و تربەسپی  بگەنە شاندەکە و پێکەوە بەرەو حەلەب بەڕێبکەون.
 
شاندەکە رایگەیاند، ئامانجیان پشتیوانی لە هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و رێگریکردنە لە کۆمەڵکوژی لەو گەڕەکانەدا.
 
کۆمەڵێک لەوانەی لە چوارڕێیانی حەسەکە گردبوونەتەوە، دروشم بۆ پشتیوانیی هێزە کوردییەکانی حەلەب دەڵێنەوە.