لەنێو شاری تەبقەدا شەڕە

 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای عەرەبیی سووریا رایگەیاند، چوونەتە ناو شاری تەبقەوە. هەسەدە رایگەیاند، زیندانییەکانی شارەکەیان گواستووەتەوە. سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن، "لەنێو شاری تەبقەدا شەڕە."
 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، "ئێستا (کاژێر 10:00ی بەیانی) لەنێو شاری تەبقەدا شەڕ لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای عەرەبیی سووریا بەڕێوەدەچێت."
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەڕ لە تەبقە گەیشتووە بە نێو کۆڵانەکان و شەڕڤانان رووبەڕووی سوپای عەرەبیی سووریا بوونەتەوە.
 
سوپای عەرەبیی سووریا رایگەیاند، چوونەتە نێو شاری تەبقە و زیندانی شارەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
 
هەر ئەمڕۆ راگەیاندنی فەرمیی هەسەدە رایگەیاند، سێ رۆژ پێش ئێستا زیندانییەکانی زیندانی تەبقەیان گواستووەتەوە ناوچە ئارامەکان.
 
شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان هەسەدە و سوپای عەرەبیی سووریا سەرەتا لە 6ی ئەم مانگەدا بە هێرشی سەر دوو گەڕەکی کوردیی شێخ مەقسوود لەلایەن سوپای عەرەبیی سووریاوە دەستیپێکرد و بەردەوامە.