هەسەدە: هێرشکرایە سەر گوندی تل بارود و شارۆچکەی زرگان

رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، گرووپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر گوندی تل بارود لە باشووری حەسەکە.
 
ئەو هێرشە لەکاتێکدایە هەر ئێوارەی ئەمڕۆ هەسەدە رایگەیاند: "گرووپەکانی سەر بە دیمەشق بە تووندی شارۆچکەی زرگانیان تۆپباران کردووە، فڕۆکەی تورکیا لە ئاسمانی شارۆچکەکە دەسوڕێنەوە.''
 
وەزارەتی بەرگریی سووریا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لە کاژێر 8ـی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ شەڕ رادەگیرێت. 
 
وەزارەتەکە بەڵێنیشیدابوو کە هێزەکانیان ناچنە نێو گوند و شارۆچکە کوردییەکان.