رۆژنامەڤانێک بۆ رووداو: بە چەکی قورس و درۆن هێرش کرایە سەر زیندانی ئەقتان
رووداو دیجیتاڵ
جارێکی دیکە گرووپەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا، بە چەکی قورس و درۆن هێرشیان کردە سەر زیندانی ئەقتان لە سنووری رەققە.
ئەمڕۆ سێشەممە گولێ هۆشەنگ، کە رۆژنامەڤانە و ئێستا لەو سنوورەیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گرووپەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا بە چەکی قورس و درۆن (کە درۆنی بۆمبڕێژکراویشی تێدایە) هێرشیان کردووەتەوە سەر زیندانی ئەقتان.
گولێ هۆشەنگ گوتی، "ئەمڕۆ هەوڵی شکاندنی دەرگای زیندانەکە درا، بەڵام شەڕڤانان هەوڵەکەیان پووچەڵ کردەوە."
ئاماژەی بەوەش کرد، "خواردن و ئاویان لەسەر زیندانەکە بڕیوە و دۆخی زیندانییان لە مەترسیدایە، کە 2000 چەکداری داعشن."
نوێ دەکرێتەوە...