ئاسایشی رەققە 3 رۆژ مۆڵەت بە دانیشتووانی شارەکە دەدات 'کەلوپەلە دزراوەکان' بگەڕێننەوە
رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە رەققە، ئاگادارییەکی بەپەلەیان ئاراستەی سەرجەم دانیشتووانی شارەکە کردووە و داوا دەکەن لە ماوەی 3 رۆژدا، سەرجەم ئەو کەلوپەلە حکومی و سەربازییانەی لە کاتی ئاڵۆزییەکاندا براون، بگەڕێندرێنەوە.
لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشی ناوخۆدا هاتووە، لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی موڵکی گشتی، مۆڵەتی 3 رۆژ دەدرێتە هاونیشتمانییان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەلوپەلانەی لە باڵەخانە حکومەتی و سەربازییەکان دزراون.
ئاسایش دەڵێت، کەلوپەلەکان ئەمانەن:
- چەک بە هەموو جۆرەکانییەوە.
- ئامێر و کەرەستەکان.
- پێداویستییە جۆراوجۆرەکان.
- ئۆتۆمبێل و هۆکارەکانی گواستنەوە.
هێزە ئەمنییەکان دیاریکردنی شوێن و مەرجی گەڕاندنەوەکەیان بەمشێوەیە راگەیاندووە:
- شوێنی رادەستکردن: یاریگەی شارەوانی (الملعب البلدي).
- ماوەی مۆڵەت: 3 رۆژ.
- سزا: لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی کەلوپەلەکاندا، لێبوردنی گشتی و لێخۆشبوونی تەواوەتی ئەو کەسانە دەدرێت کە کەلوپەلەکانیان لایە