موعاز خه‌تیب ده‌ستی لە کارکێشایەوه
دڵخواز به‌هله‌وی
رووداو- هه‌ولێر
محه‌ممه‌د عه‌لی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی خه‌تیب به (رووداو)ی راگه‌یاند "كه ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د موعاز خه‌تیب، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی سووریا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه".
ئه‌مڕۆ به‌ڵێنی خۆم به‌جێ ده‌گه‌یێنم
هاوكات ئه‌حمه‌د موعاز خه‌تیب، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه بۆ (رووداو) رایگه‌یاندووه، كه وه‌ك پێشتر به‌ڵێنم دابوو "هه‌ركاتێك ره‌وشه‌کە بگاته هێڵی سوور، ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ به‌ڵێنی خۆم به‌جێ ده‌کەم و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له هاوپه‌یمانی نیشتمانی راده‌گه‌یێنم، تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی ئازادانه كاربكه‌م، كه ناتواندرێ له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان ئه‌و شێوه كاركردنه ده‌سته‌به‌ر بكرێ".
تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی ئازادانه كاربكه‌م
ئه‌حمه‌د موعاز خه‌تیب، له ساڵی 1960 له دیمه‌شق له دایكبووه، وتاربێژ و بانگه‌وازخوازبووه ، چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا ده‌ستگیركراوه به‌هۆی پاڵپشتی و پشتگیركردنی داوای هاووڵاتیان له‌باره‌ی روخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه، له ساڵی 11/11/2012 به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی سووریا هه‌ڵبژێردرا.