سیناتۆرێکی ئەمریکی: پڕۆژەیاسایەک بۆ سزادانی دووژمنانی کورد پێشکێش دەکەم

رووداو دیجیتاڵ

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا پڕۆژەیاسایەک پێشکێش دەکات "بۆ سەپاندنی سزای تووند و پەکخەر بەسەر هەر حکومەت یان گرووپێکدا کە تێوەگلابێت لە کردەوەی دووژمنکارانە دژی کورد."

لەبارەی کوردانی رۆژئاوای کوردستانەوە ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە ئاماژەی بەوە کردووە، کوردەکان "لەژێر هەڕەشەی حکومەتی نوێی سووریادایە کە لەگەڵ تورکیا هاوپەیمانە." هەروەها نیگەرانیی قووڵی خۆیشی لە دۆخی ئێستای سووریا دەربڕیوە.

گراهام دەشڵێت، "پشتکردن لە کورد، کە هاوپەیمانی سەرەکی بوون لە لەنێوبردنی خەلافەتی داعش دا، دەبێتە کارەسات بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییە ئەمنییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا."