رووداو نەهامەتی گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب دەگوازێتەوە

رووداو - هەولێر 

گەڕەکی شێخ مەقسوود لە باکووری شاری حەلەب لە سووریا، گەڕەکێکی کوردنشینە و لە ساڵی 2011-وە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی یەپەگە دایە. 

گەڕەکی شێخ مەقسوود، لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە گەمارۆدراوە و هاوشێوەی زۆربەی شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە رووبەڕووی کەمی خۆراک و دەرمان بووەتەوە. 

تۆڕی میدیایی رووداو، یەکەمین تۆڕی میدیایی کوردەییە کە چووەتە نێو گەڕەکەکە و بەشێک لە نەهامەتی دانیشتوانی دەردەخات.