سووریا: لە ئەنجامی مووشەکێکی ئێران 5 کەس لە باشووری وڵات کوژران
رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی سووریا دەڵێ، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی ئێران لە باشووری سووریا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووری (سانا) بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە شاری سوەیدا لە باشووری وڵات روویداوە و لە ئەنجامی لێدانی باڵەخانەیەک بە مووشەکێك پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکان و شایەتحاڵان، مووشەک لە پارێزگاکانی قونەیتەرە و دەرعای سووریاش کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەم دۆخە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و دواتریش سوپای پاسداران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل.