هەسەدە: پێکدادانی نێوان ملیشیاکان وەکو شەڕی هەسەدە وێنا کراوە
رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە، لەبارەی دەنگۆی پێکدادانەکانی تەل مهعز لە رۆژهەڵاتی حەلەب روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێ، قەسەدە وەڵامی هەواڵێکی ئاژانسی سانا دەداتەوە و دەنگۆی پێکدادان لە تەل مهعز رەتدەکاتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەلایەن ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی سوووریا (سانا) سەبارەت بە پێکدادان لە گوندی تەل مهعز لە رۆژهەڵاتی حەلەب، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئەو دەنگۆیانەی 'بە توندی' رەتکردەوە.
لە روونکردنەوەکەی هەسەدەدا هاتووه: "ئێمە بە تەواوی ئهو دهنگۆیانه رەتدەکەینەوە کە باسی روودانی پێکدادان لە نێوان هێزەکانمان و میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لەو سنوورە دەکەن."
هەسەدە دەڵێ، "ئەم بانگەشانە بە تەواوی هەڵبەستراون و تەنیا چەواشەکارین لە راگەیاندنەکاندا. هێزەکانمان لە رۆژانی رابردوودا هیچ هێرشێکیان نەکردووە و لە هیچ پێکدادانێکدا تێوە نەگلاون."
بە گوتەی هەسەدە، ئەوەی روویداوە تەنیا کێشەی ناوخۆیی دووباره بوونەتەوە لەسەر دهسهڵات لە نێوان "هەندێک لە میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق خۆیدا، لە راگەیاندنەکاندا گەورە کراوە و شێوێنراوه بۆ ئەوەی وێنا بکرێت کە گوایە پێکدادان بووە لەگەڵ هێزەکانماندا."
یەکشەممە، 31.08.2025، ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی سووریا رایگەیاند، یەکەیەکی سوپای سوریا رووبەڕووی کۆمەڵێک چەکداری "هەسەدە" بووەوە کە هەوڵیاندا بچنە ناو خاڵەکانی سوپا لە گوندی تەل مهعز لە رۆژهەڵاتی حەلەب.
سەرچاوەیەکی سەربازی کە قسەی بۆ سانا کردووە، گوتوویەتی، "چەکدارانی دیکەی هەسەدە کە لە گوندی ئوم تێنە و شاری دێر حافر لە گوندەواری حەلەب جێگیرن، خاڵەکانی سوپایان لە تەل مهعز کردووەتە ئامانج، لە هەوڵێکدا بۆ کشانەوەی چەکدارەکانیان کەوتبوونە بۆسەکەوە."
بەپێی ئەو سەرچاوەیە کە هەسەدە زانیارییەکانی رەت دەکاتەوە، پێکدادانی سەرەتایی بە چەکی سووک بووە، دواتر لەلایەن چەکدارانی هەسەدەوە تۆپباران دەستیپێکردووە و بە چەکی قورس وەڵام دراونەتەوە و هێزی پشتیوانی نێردراوە بۆ سوپای سووریا لە تەل مهعز.