فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون ئەرکێکی دیکەی پێ سپێردرا
رووداو ئەنقەرە
ئەو فەرماندە سەربازییەی بەرپرسیاری یەکەمی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون بوو بۆ کۆنترۆڵکردنی عەفرین، بەبڕیارێکی ئەردۆغان ئەرکێکی دیکەی پێ سپێردرا.
فەریقی یەکەم ئیسماعیل مەتین تەمەل، فەرماندەی گشتیی سوپای دووی تورکیا، کە فەرماندەی گشتیی هەردوو ئۆپەراسیۆنی قەڵخانی فورات و چڵە زەیتوون بوو، بە بڕیارێکی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرۆکی فەرمانگەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن لە سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە ئەنقەرە دامەزرا.
هاوکات فەریق مستەفا باڕووت، فەرماندەی گشتیی سوپای سێی تورکیا کە بنکەی سەرەکیی لە دێرسیم بوو، ئەویش بەهەمان شێوە بە سەرۆکی فەرمانگەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن لە سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە ئەرزینجان دامەزرا.