پیاوێک لە ئیزمیری تورکیا سێ برا دەکوژێت
رووداو دیجیتاڵ
پیاوێکی بەتەمەن لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا لەسەر کێشەی زەویوزار سێ برا دەکوژێت.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی هەینی 4ی تەممووزی 2025 لە شارۆچکەی ئۆدەمیشی سەر بە پارێزگەی ئیزمیر روویدا.
لەسەر کێشەی زەویوزار مشتومڕ لەنێوان مەتین ئوچاری تەمەن 73 ساڵ و سێ برا بە ناوەکانی لەتیف دینچ (54 ساڵ)، محەممەد دینچ (52 ساڵ) و ئیبراهیم دینچ (49 ساڵ) دروستبوو.
دواتر کێشەکە گەورە بوو و مەتین بە تاپڕ تەقەی لە هەرسێ براکە کرد و هەرسێکیانی کوشت.
تەقەکەرەکە دەستگیر کرا و بە بڕیاری دادوەر خرایە زیندان.
بەگوێرەی ئاماری نافەرمی، پار سێ هەزار و 801 رووداوی تووندوتیژی لە باکووری کوردستان و تورکیا تۆمارکران و لە ئەنجامدا دوو هەزار و 370 کەس کوژراون و سێ هەزار و 829ی دیکەش بریندار بوون.