سێ سەرۆک شارەوانیی جەهەپە دەستگیرکران
رووداو دیجیتاڵ
هەریەکە لە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئادانا و ئانتالیا و سەرۆکی شارەوانیی سەمسووری باکووری کوردستان، کە هەرسێکیان سەر بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ن دەستگیر کران.
بەیانیی شەممە 5ی تەممووزی 2025 لە چوارچیوەی دۆسیەیەکی "گەندەڵیی دارایی"دا، هەریەکە لە زەیدان کاراڵار، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئادانا و عەبدولڕەحمان توتدەرە، سەرۆکی شارەوانیی سەمسووری باکووری کوردستان دەستگیر کران.
هەر لە چوارچێوەی ئەو دۆسیەیەدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 13 کەسی دیکە دەرچووە.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئانتاڵیاش لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی "گەندەڵیی دارایی"دا سێ کەسی دەستگیر کرد کە یەکێکیان موهیتیت بۆجەک، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنتاڵیایە.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2024ی تورکیادا زەیدان کاراڵار 46.72%ی دەنگەکان، موهیتیت بۆجەک 71.48%ی دەنگەکان و عەبدولڕەحمان توتدەرە 49.74%ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.
دوێنی هەینیش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکی گەندەڵی لە شارەوانیی گەورەی ئیزمیر، 60 کەس خرانە زیندانەوە، کە لەنێویاندا هەریەکە لە تونچ سۆیەر، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی ئیزمیر و شەنگۆل ئاسڵانئۆغڵو، سەرۆکی لقی رێکخستنەکانی جەهەپە هەبوو.