نمایشی فڕینی پەڕەشووت لە باکووری کوردستان
رووداو - باکووری کوردستان
لە شارۆچکەی ئەرجیشی باکووری کوردستان نمایشی فڕینی پەڕەشووت ئەنجامدرا، ئەمەش بە مەبەستی ناساندنی ناوچە گەشتییارییەکان و سەرنجراکێشانی گەشتیاران.
وەرزشوانان چوونه سه‌ر به‌رزایی ماداڤاك-ی ناوچه‌ی چه‌له‌بیباغ و له‌وێ به‌رامبه‌ر دیمه‌نی ده‌ریاچه‌ی وان فڕینیان ئه‌نجامدا.
ئه‌ندامانی یانه‌ی ئاسمانیی و وه‌رزشه سرووشتییه‌كان، بەمەبەستی ناساندنی زیاتری گەشتیاریی، روویانکردە وان و پاراگلایدهریان هەڵدا و فڕین.
گوکهان دەمیر، پەڕەشووتوان دەڵێت: "ماوەی سێ ساڵ و نیوە پاراگلایده‌ری دەکەم. لە زۆربەی شوێنە سەختەکانی تورکیا فڕینم ئەنجامداوە. هاوکات فڕۆکەوانیشم. پێشنیازی چالاکییەکم کرد بۆ ناساندنی گەشتیاریی لە وان. هاوڕێیە فڕۆکەوانەکانم بانگکرد و کاتێکی خۆشمان بەسەربرد و پیشانی گەشتیارانماندا کە لێرەش چالاکیی هەڵدانی پاراگلایده‌ر دەکرێت".
چالاكییه‌كه كه نزیكه‌ی سێ كاتژمێری خایاند، ژمارەیەک لە گەشتیارانیش بەیاوەری پاراگلایدهرڤانان فڕین و دیمه‌نی جوانیان له ئاسمانی ئه‌رجیش دروستكرد.