ئەحمەد ئەبولغەیت بۆ نێچیرڤان بارزانی: رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له پاراستنى سه‌قامگيریی ناوچه‌كه گرنگە
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە ئەنتاڵیا لەگەڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، کۆبووه‌وه. ئەحمەد ئەبولغەیت "رۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه، "به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا".
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ شه‌ممه 12-04-2025، لە پەڕاوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا، لەو شارەی تورکیا کرا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بی تاوتوێ كران. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، پێشهاته سیاسییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که، گرنگيى پاراستنى سه‌قامگیری و به‌هێزکردنی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی ستايشى هه‌وڵه‌كانى کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ پاراستنى ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که كرد، هه‌روه‌ها رۆڵی ئه‌بولغه‌یت و كۆمكارى عەرەبی له لێكنزيككردنه‌وه‌ى بۆچوونى وڵاتانى ئه‌ندام، به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌بی، به‌ره‌وپێشچوون و رۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه، "به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا".
ڤیدیۆ: کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئەبوغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا pic.twitter.com/IsmQi2MnH7
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 12, 2025
نێچیرڤان بارزانی لە دوێنێوە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، لە تورکیایە. لە دوێنێوە چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ شەممە، بە جیا لەگەڵ هەریەک لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.