تورکیش ئێرلاینز گەشتەکانی بۆ عێراق، ئێران، سووریا و ئوردن راگرت
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا دەڵیت، کۆمپانیای تورکیش ئێرلاینزی وڵاتەکەی، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران، عێراق، سووریا و ئوردن راگرتووە.
عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا رۆژی هەینی، 13ی حوزەیرانی 2025 لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران و گرژیی ناوچەکە، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای تورکیش ئێرلاینز تاوەکو رۆژی دووشەممە، 13ی ئەم مانگە بۆ وڵاتانی ئێران، عێراق، سووریا و ئوردن رادەگیرێن.
کۆمپانیای ئاژێتی تورکیایش ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران، عێراق و ئوردن تاوەکو 16ـی حوزەیرانی 2025 هەڵوەشاندوونەتەوە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران.
هێرشەکان دوای ئەوەش بەشێوەی جیاواز بەردەوام بوون.