جموجۆڵ دەکەوێتەوە نێو کەرتی بازرگانی رووسیا

رووداو - مۆسكۆ

ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا جموجۆڵ دەخاتەوە نێو کەرتی بازرگانی لە رووسیا و بازرگانان پەلە دەکەن لە سەردانیکردنی رووسیا و هاوردەکردنی کەلوپەل لەو وڵاتە.

لەگەڵ ئەوەش پێشبینی دەکرێت بەهۆی رێوشوێنەکان بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ رووسیا درەنگ بگات.

هاوکات پێشبینی دەکرێت قەبارەی بازرگانی نێوان توركيا و رووسيا تاوەكو دوو ساڵی دیکە وەک پێشووی لێبێتەوە و، بەم نزیكانە نەگاتەوە ئاستی جارانی.