سێ ئەفسەر لە دوورگەی ئیمرالی دەستگیرکران
رووداو - بورسا
له چوارچێوه‌ی ده‌ستگیركردنی ئەندامان و لایەنگرانی گرووپی جه‌ماعه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازیی تێوه‌گلاون، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا سێ ئه‌فسه‌ریان له یه‌كه‌ی پاسه‌وانانی دوورگه‌ی ئیمرالی ده‌ستگیركرد.
شه‌وی دووشه‌ممه 15-08-2016 هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان لە كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه و ئه‌ندامبوون له گرووپی فه‌تحوڵا گوله‌ن ( جەماعەتی گولەن)، نەقیبێک و دوو ملازمیان له یه‌كه‌ی پاسه‌وانی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی دوورگه‌ی ئیمرالی له‌نێو ماڵه‌كانیان ده‌ستگیركرد.
پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه لەنێو دادگا لەگەڵ ئەو ئەفسەرانە دەستیپێکرد و، ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی شاری بورسا كران. بەپێی میدیا تورکییەکان " هه‌رسێ ئه‌فسه‌ره ده‌ستگیركراوه‌كه جه‌ختیان کردووەتەوە لەوەی، شه‌وی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه هیچ دۆخێكی نائاسایی له دوورگه‌ی ئیمرالی رووینه‌داوه و ئەوان به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان".
ئەمە لەکاتێکدایە پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ و پارتی كرێكارانی كوردستان نیگه‌رانن له نه‌بوونی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چاره‌نووسی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە دوورگەی ئیمرالی .
به‌هۆی راگه‌یاندنی باری نائاسایی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت تاوەکو 3 مانگ سه‌ردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بكرێت و، زانیاری له‌باره‌یه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.